شاندێكی دەزگای مین بەشداری 17مین كۆبوونەوەی وڵاتانی رێككەوتنامەی ئۆتاوا دەكات
شاندێكی دەزگای مین بەشداری 17مین كۆبوونەوەی وڵاتانی رێككەوتنامەی ئۆتاوا دەكات
26\11\2018دووشەمە
شاندێكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی بەرێزان سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و نیازی خالد بەرێوەبەری گشتی دیوان بەشداری لە 17یەمین كۆبوونەوەی فەرمی ولاتانی ئەندام لە رێكەوتننامەی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مینی دژەكەسی ناوسراو بە (رێككەوتنامەی ئۆتاوا) لە جنێف شاری سویسرا دەكات، لەو چوارچێوەی شاندێكی عێراقی و شاندی دەزگای مین بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە 26-تا30-11-2018 بەردەوام دەبێت لە كاروچالاكیەكانی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوا پێشهاتەكانی كاروباری مین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها بەمەبەستی پێشكەشكردنی چەند راپۆرتێك لەسەر كاروچالاكیەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین لە چوارچێوەی كۆبوونەكەدا.


|