سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​رووبەری حەوت ملیۆن مەتر چوارگۆشەی كوردستان لەپاشماوەی تەقەمەنیی داعش پاككراوەتەوە

رووبەری حەوت ملیۆن مەتر چوارگۆشەی كوردستان لەپاشماوەی تەقەمەنیی داعش پاككراوەتەوە

29\11\2018

تیمەكانی دەزگای گشتیی مین رووبەری زیاتر لە حەوت ملیۆن مەتر چوارگۆشەیان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە مین  و تەقەمەنی پاككردووەتەوە و، هەزاران مین و تەقەمەنییان پووچەڵ كردووەتەوە كە لەلایەن داعش دانراون.

شاندێكی دەزگای گشتیی كاروباری مین بەشداری 17ـیەمین كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنامەی قەدەغەكردنی بەكارھێنانی مینی دژە كەسی ناسراو بە رێكەوتنامەی ئۆتاوایە. كۆبوونەوەكە لە 26ـی دیسەمبەر دەستی پێكردووە و، بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەرێز سیراج بارزانی، سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند "بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوا پێشھاتەكانی كاروباری مین لە ئاستی نێودەوڵەتی و پێشكەشكردنی چەند راپۆرتێك لەبارەی چالاكییەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین، بەشداریمان لەو كۆبوونەوەیە كردووە".

شاندی دەزگای گشتیی كاروباری مین بە ئامادەبوونی سیراج بارزانی و بەڕێوەبەری گشتی دیوان، نیازی خالد بەشداری كۆبوونەوەكەن، گوتەی شاندی عێراق لەلایەن سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مینی ھەرێمی كوردستان خوێندرایەوە.

بەرێز سیراج بارزانی بە داتا كار و چالاكییەكانی دەزگاكەی بۆ رووداو خستەڕوو و رایگەیاند "تیمەكانی دەزگای گشتیی مین رووبەری حەوت ملیۆن و 414 هەزار و 199 مەتر زەویی چوارگوشەیان لە مین و تەقەمەنییەكانی داعش پاككردووەتەوە و، 23 هەزار و 429 تەقەمەنیی جۆراوجۆریان پووچەڵ كردووەتەوە".

سەرۆكی دەزگای گشتیی مین، لەبارەی پاشماوەكانی مین و تەقەمەنی كە لە سەردەمی حكومەتی بەعس دانراون دەڵێ "لەلایەن حكومەتی پێشووتری عێراقەوە رووبەری 776 كیلۆمەتری چوارگۆشە مینڕێژكرابوو، بەڵام ئێستا رووبەرەكە بۆ 270 كیلۆمەتر چوارگۆشە كەمكراوەتەوە، كە دەكاتە 65.2%ـی زەوییە لەمین پاككراوەكان".

دەزگای گشتی كاروباری مین لە سەرەتای شەڕی داعشدا لە 2014 تاوەكو 2017، سێ ژووری ئۆپەراسیۆنی لە شارەكانی دهۆك، هەولێر و گەرمیان بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە پێكهێنا، بۆ پووچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنییەكان.

دەقی هەواڵەكە لە ماڵپەڕی رووداو وەرگیراوە


29/11/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions