سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری مینی حكومەتی عێراقی دەكات.

سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی  فەرمانگەی كاروباری مینی حكومەتی عێراقی دەكات

بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین، بەئامادەبوونی هەریەك لە بەرێزان نیازی خالید بەرێوەبەری گشتی دیوان  و عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی لەشاری هەولێر پێشوازیان  لە بەرێز عیسا فەیاز بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری مینی بەغداد كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كاروباری مین  لە هەرێمی كوردستان  و تەواوی عێراق خرایە بەرباس، هەردولا هاوڕابوون بۆ هەماهەنگی زیاتری نێوانیان بە ئامانجی  پاككردنەوەی ناوچە مەترسیدارەكان لە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەكان كە مەترسیەكی بەردەوامن بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان و رۆژانە قوربانی لێدەكەوێتەوە.

 لە تەوەرەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لەپێشخستنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتە بەخشەرەكان و رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كرا بۆ  ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی باشتر و كاریگەرتر هاوكاری دەزگای گشتی كاروباری مین  بكەن.

هەروەها رۆڵی كۆمپانیا و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری مین   بەرز نرخێنرا لە پرۆسەی پاكسازی كردن لە هەرێم و عێراق، بۆ پاككردنەوەی خاك  لە مەترسیەكانی مین  و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیەكان سەلامەتی هاوڵاتیان.




17/01/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions