سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​ سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە بریکاری وەزیری ژینگەی عیراقی فیدراڵی دەکات

 سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە بریکاری وەزیری ژینگەی عیراقی فیدراڵی دەکات


31/1/2019
 بەرێز سیراج بارزانی سەرۆکی دەزگا پیشوازی لە بەرێز  (کامران علی حسن ) بریکاری وەزیری ژینگەی عێراقی فیدراڵی کرد.

تەوەری کۆبونەوەکە بریتی بوو لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان دەزگای مین و دەسەڵاتی کاروباری مینی حکومەتی فیدراڵ کە لە ئێستادا بەرێزیان وەکو سەرپەرشتیاری سێکتەری کاروباری مین لە بەغدا دەستنیشانکراوە وە کار و چالاکییەکانی فەرمانگەی کاروباری مین بەغدا (DMA) لە ژێر چاودێری بەرێزیان بەرێوەدەچێت.

لەلایەن سەرۆکی دەزگاوە جەخت کرایە سەر هاوکاری و هەماهەنگی نزیکی هەردوولا بۆ ئەوەی بەرنامەی کاروباری مینی کوردستان زۆرتر سوود وەربگرێت لەو یارمەتییە دارییانەی کە وڵاتانی بەخشەر و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕیگای بەغدای پایتەخت پێشکەش بەهەموو عێراق دەکەن. بەرێز بریکاری وەزیری ژینگە ئامادەی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەم بوارەدا دەربڕی.
هەردوولا جەختییان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووە بەمەبەستی پێشخستنی کاروباری مین لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان.



31/01/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions