یاسای ماف و ئیمتیازات تەوەرەی سەرەكی بەرنامەكەبوو
یاسای ماف و ئیمتیازات تەوەرەی سەرەكی بەرنامەكەبوو
بە بەشدار بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین، بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) لەكەناڵی روداو ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە كێشەو گیر و گرفتەكانی بواری بەرنامەی مین لە هەرێمی كوردستان،
بەرێز سەرۆكی دەزگا تیشكی خستە سەر پرۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتەكانی پیشەوەرانی مین كە لە پەرلەمانی كوردستان ماوەتەوە بە دەرچوونی ئەو یاساییە پیشەوەران و كارمەندانی دەزگای مین سود مەند دەبن لەسەرجەم ماف و ئیمتیازاتەكان،بەهۆی نەبوونی یاساییەك مینلابەران لەئێستادا بێ بەشن لە مافی خانەنشینی شایستە داراییەكان. هیوای خواست لە خولی ئەوجارەی پەرلەمانی كوردستان ئەو یاساییە كاری لە پێشینەی پەرلەمان بێت.
لای خۆشیەوە عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی ئاماژەی بەزۆری روبەری پیسبوو كرد لە هەرێمی كوردستان كە بە درێژایی سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بەشی هەرەزۆری مینرێژكراوە دەزگای مین توانیوویەتی لەسەدا%65ی ئەو ناوچانە پاكبكاتەوە و رادەستی خاوەنەكانیان بكەنەوە لە ئێستاشدا زیاتر لە دووسەد هەزار كیلۆ مەتر دوجا ماوە پاكبكرێتەوە.
بەشێك لە پیشەوەران و مینلابەرانی دەزگای مین لە بەرنامەكە بەشداربوون باسی لە ژیان و گیروگرفتەكانی رۆژانەیان كرد كە ئەوان رۆژانە كە دەچنە سەركار وەسیەت بۆ ماڵ و منداڵیان دەكەن و بە تەمای ژیانی خۆیان نین ئێوارە بگەرێنەوە ناوماڵ و منداڵیان، چونكە مامەڵە لەگەڵ دوژمنێكی نادیار دەكەن لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ئەگەری لەناوچوونی گیانیان یان لەناوچوونی بەشێك لە جەستەیان لەبەردەمدایە.


|