سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكان دەزگای مین پێویستی بە گرێگرتنی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكان دەزگای مین پێویستی بە گرێگرتنی ئۆتۆمبێل هەیە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ـ گەرمیان پێویستی بە بەكرێگرتنی كۆی (١٩) نۆزدە ئۆتۆمبێل هەیە بۆ راپەڕاندنی چالاكییە مەیدانییەكان بەو مەرجانەی لای خوارەوە روونكراونەتەوە.
هەر كەسێك ئارەزووی دامەزراندنی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكات بۆ وەرگرتنی فۆرمی دامەزراندن لە ماوەی حەوت رۆژدا، لە رێكەوتی ٢٠/٠٢/٢٠١٩ بۆ ٢٦/٠٢/٢٠١٩.
جۆری ئۆتۆمبێلی پێویست:
- پیك ئاپی دەبڵ كابینەی دەبڵ ئەكسڵ
- ئۆتۆمبێلی (SUV)، لاندكروزەر یان نیسان پاترۆڵ
مەرجەكان:.
- ساڵانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خاوەنی ئۆتۆمبێل بێت.
- شۆفێری ئۆتۆمبێل خاوەن مۆڵەتی لێخوڕین بێت.
- كرێی بانگەواز و روسومات لە ئەستۆی داواكار دەبێت.
ناونیشان: كەلار، شەقامی سەرەكی گەڕەكی كەلاری كۆن.

دەزگای گشتی كاروباری مین
بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین / گەرمیان
بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین / سلێمانی
بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ـ سلێمانی پێویستی بە وەرگرتنی (۹٤)ئۆتۆمبێلە لە جۆری ( لاندكروز پاترۆڵ و پێكاب دەبڵ كابینەی دەبڵ
ئەكسل) بۆ كاروباری مەیدانی ( گێڵگەیی ) لە سنوری كاروچالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی میندا
هەر كەسێك خوازیاری كاركردنە لەو ئەركەدا لە بەرواری ئەم ئاگادارییەوە لە ماوەی (۷) رۆژدا سەردانی ئۆفیسی سەرەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ـ سلێمانی بكات بۆ وەرگرتنی فۆرم لە بەرواری ۱۹ / ۲ رێكەوتی رۆژی چوارشەممە
دوا مۆلەت بۆ گێرانەوەی فۆرمەكان رۆژی سێ شەممەی دواتر رێكەوتی ۲٥ / شوباتی / ۲٠۱۹

زانیاری :.
۱ ـ لاندكروز نرخی كرێی مانگانە بڕی ( ۱،۲٠٠،٠٠٠ یەك ملیۆن و دووسەد هەزار دینار
۲ ـ پیكاب دەبڵ كابینە ( دەبڵ ئەگسل) كرێی مانگانە بڕی ( ۱،٠٠٠،٠٠٠) یەك ملیۆن دینار
تێبینی :. لە كاتی سەردانیكردن بۆ وەرگرتنی فۆرم زانیاری زیاتر لە بەشی یاسای گشتی مین وەرگرە

ناونیشان . ناونیشان ـ سلێمانی ـ شەقامی شەست مەتری ـ تەلاری رۆیاڵ پاڵاس ـ نزیك پردی كۆبان
هەروەها لە هەولێر و دهۆك  بەوجۆرەی خوارەوە پێویستمان بە گرێگرتنی ئۆتۆمبێل هەیە بەو مەرجانە



21/02/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions