سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​هەڵمەتی لە ناوبردنی پاشماوە جەنگییەكان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەردەوامە

هەڵمەتی لە ناوبردنی پاشماوە جەنگییەكان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەردەوامە 

لە درێژەی هەڵمەتەكانی لە ناوبردن و چارەسەركردنی پاشماوە جەنگییەكان ئەمرۆ تیمەكانی لە ناوبردن و چارەسەركردن و تەقینەوەی پاشماوە جەنگیەكان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتی تەقینەوەو مینلابەری دەستی، لە سەر داوای قایمقام قەزای سەید صادق و یاریدەدەری ئاسایشی قەزاكە كە لە لایەن هاوڵاتیەكی سنورەكەوە لە كاتی دروستكردنی بناغەی خانویەك چەند گوللە هاوەنێك دەردەكەوێت و ئاسایشی لێ ئاگادار دەكاتەوەو دواتر لە سەر راسپاردەی بەرێز محسن عبدالكریم بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانی بەرێوەبەرایەتی چالاكییەكانی مەیدانی بۆ چارەسەركردنی بە پەلە راسپارد كە ئەمەش یەكەم بارودۆخ نیە لە بوونی پاشماوە جەنگییەكان لە سنورەكەدا بەپێی لێداونی خەڵكی قەزاكە ناوچەی شارەزوو بەشێك بووە لە مۆڵگە پاڵپشتیەكانی بەرەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان وڵاتی عێراق و ئێران بوویە بەردەوام مەترسیی بوونی كۆگاو مۆڵگەی سەربازی لێ دەكرێت و بەردەوام تیمەكانی پرۆسەی پاكسازی مین لە چارەسەركردنی پاشماوە جەنگییەكاندا رۆڵی بەر چاویان لە بوونی ژینگەیەكی تەندروست و سەلامەت هەیە بۆ هاوڵاتیان

لەلایەكی ترەوە  دەزگای گشتی كاروباری مین   بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان بە مەبەستی لافاوبڕین پردی قەرەبڵاخی پاك كردەوە
تیمی ئامێرە میكانیكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان لە ئێوارەی یەكشەممە رێكەوتی ٢٤/٣/٢٠١٩ هەستا بە پاكردنەوەی پردی سەرەكیی گوندی قەرەبڵاخ لە ناحیەی كۆكس لە سنوری ئیدارەی گەرمیان وەك ئامادەكارییەك بۆ دوورخستنەی لافاوێكی پێشبینیكراو.

ئەم چالاكییە تا درەنگانی شەو و لە دوای دەوامی ئاسایی وەك بە پیرەوەچوونی داوایەكی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی كوكس ئەنجام درا دوای ئەوەی كە هۆشداریی درا لەبارەی ئەگەری بارانی بەلێزمە و هاتنی لافاو





25/03/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions