سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
هەولێر / مەڕاسیمی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مین بەرێوەچوو


هەولێر / مەڕاسیمی رۆژی جیهانی  هۆشیاركردنەوە لە مین  بەرێوەچوو
 4\4\2019پێنج شەم 
دەزگای گشتی كاروباری مین  لە ژێر دروشمی ئامانجمان  پاراستنی ژیان و  كوردستانێكی پاك لە مین  و تەقەمەنی هەڵسا بە یادكردنەوە رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مین و پاڵپشتی كردنی كاروباری مین.
لە میانەی وتارێكدا  بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین 
تیشكی خستە سەر  مەترسی مین و تەقەمەنی لە كوردستان و رایگەیاند" دەزگای مین بەبەردەوامی تیمەكانی هۆشیاری لەسەرتاسەری كوردستان   رێنمایی و ئاگاداری بڵاو دەكەنەوە بۆ نزیك نەكەوتنەوەی هاوڵاتیان لە شوێنە مەترسی دارەكان    تاوەكوو لەلایەن تیمەكانی مینلابەری دەزگاوە ئەو ناوچانە پاك دەكرێتەوە،
ناوبرا و سوپاسی وڵاتە كۆمەك بەخشەكانیشی كرد  كە لەوساڵەدا تواندراوە كەل و پەل بۆ دەزگای مین  ببەخشن كە ئەوانە وادەكات  پرۆسەی پاكسازی  خێراتر و بەرهەممان زیاتر بێت. 
 لە درێژەی وتارەكەیدا  رایگەیاند " خولی ئەوجارەی پەڕلەمانی كوردستانیش  خولێكی كارایە بەوهیوایەن لەو خولەدا بتواندرێت یاسایی ماف و ئیمتیازاتی پیشەوارانی مین لە پەڕلەمان دەرچوێندرێت لەلایەن حكومەتەوە  جێ بەجێ بكرێت.
هەروەها رایگەیاند كەوا لەو ساڵداباش بوونی بارو گوزەرانی داریی حكومەت و هاوڵاتیان  زیاتر دەستمان  كراوەتر دەكات  لە زیاتر كردنی بەرهەم و پاككردنەوەی زیاتری خاكی كوردستان   كە لە ماوەی هەشت مانگدا توانراوە تەنها لە رێگەی دەستیەوە (100)هەزار مەتر دوجا پاكبكرێتەوە.
لای خۆشیەوە بەرێز پێر لۆد هامەر بەرپرسی فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  (UNMAS) لە وتارێكدا  گوتی" لە مێژووی كاروباری مین لە بواری مرۆییدا، ھەرگیز ھیچ بۆنەیەك بەقەد یادكردنەوەی ئەمڕۆی عیراق و كوردستان بۆ ڕۆژی جیھانیی ھۆشیاركردنەوە لە مین گونجاو و لەبار نەبووە.
عیراق و كوردستان، بە داخ و پەژارەوە، لەسەر ئاستی جیھاندا پیسترین وڵاتە بە مەترسیی تەقەمەنی. بــڕ و چڕی و ئاڵۆزیی ئەو پیسبوونە لە جیھاندا  پێشینەیان نییە. مینی كەسی، پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕ و كەرەستەی سەرپێیی تەقەمەنی (IED) بە بەردەوامی كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەنێن.
هەموو ڕۆژ ڕووداو دەقەومێن و، دەبنە مایەی كوشتنی ژن و پیاو و منداڵی بێتاوان یان برینداركردنیان و پەكخستنیان تا ژیانیان ماوە، زۆر جار ھێدمەلێدراو و زۆر جاریش شەرمەزار.
جێگەی ئاماژەیە  نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 4ی4ی هەموساڵیكی دەستنیشانكردووە بەرۆژی جیهانی  هۆشیاركردنەوە لە مین   پاڵپشتی كردنی كاروباری مین.





04/04/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions