سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​دەزگای گشتی كاروباری مین و فەرمانگەی كاروباری مینی بەغدا كۆدەبنەوە

دەزگای گشتی كاروباری مین  و فەرمانگەی كاروباری مینی بەغدا كۆدەبنەوە

بە ئامادەبوونی بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و بەرێز دكتۆر كامەران عەلی وەكیل وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی حكومەتی فیدڕال  هەردوو لایەنی پەیوەندی دار لە (IKMAA_DMA) كۆبوونەوەیەكیان لەشاری بەغدا ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردولا چۆنیەتی  كار كرد لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی كارگێری هەرێمی كوردستان، هەروەها  باس لە پێوەرە نیشتیمانیەكانی كاروباری مین   لەسەر تانسەری  عێراق بۆ بەرەوپێش بردنی بواری پاكسازی  مین و تەقەمەنی كرا.
تەوەرەی تری كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیاسایی  فەرمانگەی  كاروباری مینی بەغدا  بەهەماهەنگی بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا   لیژنەیەكی  هاوبەش  پێكەوە كاربكەن  بۆ دارشتنەوەی پرۆژە یاسای كاروباری مین  لە حكومەتی فیدراڵ لەبەر ئەوەی دەزگای مین  لە ساڵی 2007وە  پرۆژە یاسایی تایبەت بە كاروباری مین و  كەسانی پسپۆڕی لەو بوارە هەیە.



09/04/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions