سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​شـاندێکی فەرەنسی سەردانی سەرۆکایەتی دەزگا دەکات

شـاندێکی فەرەنسی سەردانی سەرۆکایەتی دەزگا دەکات

شاندەکە پێکهاتبوو لە بەرێزان (ژێرار شێـنـێل) و (ئیڤ مارک) سەرۆک و سکرتێری گشتی کۆمیسیونی نیشتمانی فەرەنسی بۆ لەناوبردنی مینی دژە کەس (CNEMA) کە بە هاورێتی خاتوو (ژۆئـێـل گاریۆمایلام) سیناتۆر و (فابیان گووتفارد) ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا و چەند هاوکارێکی تریان سەر لەبەیانی رۆژی دووشەم ١٥/٤/٢٠١٩ سەردانی بەرێز سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین یان کرد و لەلایەن بەرێزیان و بەرێوەبەرە گشتییەکانی دەزگا پێشوازییان لێکرا.
لەم دانیشتنە دوا پەرەسەندنەکانی شەری داعش لە عێراق و سوریا و رۆلی فەرەنسا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بە تایبەت پاڵپشتی کردنی دەزگای مین لە پرۆسەی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی بە جێماو لە شەری داعش و چۆنایەتی بەهێزتر کردنی تواناکانی دەزگا بۆ پاککردنەوەی سەرجەم کێلگە مینرێژکراوەکانی هەرێمی کوردستان بە ووردی خرایە بەر باس و گفتوگۆ. 



18/04/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions