سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​سەرۆكی دەزگا سەردانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەرۆكی دەزگا سەردانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات  

بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە یاوەری بەرێز  جەمال جەلال بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر سەردانی بەرێز  دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕالیان كرد
سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  باسی لە ناساندنی  كاروچالاكیەكانی دەزگای مین  و ئەو كێشەو گیرو  گرفتانەی دێنە پێش بەرنامەی مین  لە كوردستان   بۆ ناوبراو  كرد.
دواتر بەرێز سەرۆكی دەزگا باسی لە بەرپرسیاریەتی  حكومەتی فیدڕال كرد  سەبارەت  بەو مینانەی حكومەت و رژێمەكانی عێراق لە خاكی كوردستانیان چاندووە، لەو چوارچێوەیەدا باس لە ماف و ئیمتیازی پیشەوەرانی  مین  و بەیاسایی كردنی ماف و ئیمتیازی پیشەوەران و بابەتی  خانەنشینی گرێبەست  كرا كە لە ئێستادا لەلایەن  دەزگای گشتی کاروباری مین  گرنگیەكی تایبەتی پێ دەدرێت.

لە تەوەرەیەكی تری گفتۆگۆكان  بەرێز سیراج بارزانی  باسی لە كەمی پێداویستیەكانی بواری مین   بۆ پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی كرد، بەتایبەت  پاككردنەوەی ئەوناچانەی گروپی تیرۆرستی داعش   داگیری كردبوو كە سەرجەمی بە تەقەمەنی پیس كردبوو دەزگای گشتی كاروباری مین  بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان  توانیان  بەشێكی زۆری ئەوناوچانە لە مەترسی تەقەمەنی پاكبكەنەوەو ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لەگەڵ ئەوەی هێشتا بەشێكی زۆر لەو ناوچانە پاكنەكراوەتەوە  هاوڵاتیان  ناتوانن  دوبارە  بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری بەكاری بهێنەوە تا پاكنەكرێتەوە لە مەترسیەكانی تەقەمەنی.  
ناوبراو تیشكیشی خستە سەر بەرپرسیارییەتی حكومەتی فیدڕال لە هاریكاری كردنی  بەرنامەی كاروباری مین   لە كوردستان  و هیوای خواست  كە بەهەموولایەك بتوانین ئەو خاكەی بە مین و تەقەمەنی پیسكراوە  پاكبكەینەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانمان دوور بن  لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی.
لای خۆشیەوە بەرێز دكتۆر بەشیر حەداد بەڵینی ئەوەی دا   كە كار بكات  لەسەر هێنانە سەرخەتی لایەنی پەیوەندیدار لە بەغداد بەمەبەستی هاوئاهەنگی كردنی زیاتر لەگەڵ دەزگای گشتی كاروباری مین.



25/04/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions