سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​تیمەكانی مینلابەری لەسەرانسەری كورستان بەردەوامن لە پاككردنەوەی خاكی كوردستان

تیمەكانی مینلابەری لەسەرانسەری كورستان بەردەوامن لە پاككردنەوەی  خاكی كوردستان.

لیژنەكانی رادەستكردنەوەیی سەر بە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان  چەندین  كێڵگە مین دوای رادەستكردنەوەی لە مین و تەقەمەنی رادەستی خاوەنەكانیان دەكەنەوە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی رادەستكردنەوەی زەوییە پاككراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ گەرمیان سێ كێڵگەمینیان لە ناحیەی شێخ تەویل لە پاش پاككرنەوەیان رادەستی ئەنجومەنی گوند و بەرپرسی یەكەی ئیداری كرد
هەروەها . لە پارێزگای دەهۆك بەدەیان گولە تۆپ و هاونی نەتەقاو دۆزرانەوە لەلایەن  (تیمێ میكانیك) یێ رێڤەبەریا گشتی یا كار و بارێن مینا ل پارێزگەها دهوكێ ب هەماهەنگی دگەل (تیمێ تەقاندنێ)  دەست ب كارێ كولانا كوگەها ڤەشارتی یا گولەتوپ و گولە هاونان كر ب (حەفارا درع) ل گوندێ (كانیكا) یێ سەر ب ناحیا (بامەرنێ) ڤە ل قەزا (ئامێدیێ) و شیان (٨٣) گولەتوپ و گولەهاونان ژڤێ كوگەھێ بینن دەر پتری (١٠٠) گولەتوپ و گولە هاونێن دی ژی ئینابون دەر و كار ل ڤێ دەڤەرێ یێ بەردەوامە تاكو بدوماھی بهێت
لەلایەكی ترەوە لە پارێزگای سلێمانی لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی "بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ سلێمانی" لیژنەی رادەستكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەی سروچك كێڵگە مینی "گردی دوو گۆیژان (A)"ی لە سنوری ناحیەی سروچك رادەستی خاوەنەكەی كردەوە، دوای ئەوەی كە كاری پاكسازی مین و تەقەمەنی بۆ ئەنجامدرابوو، كە رووبەری زەویە پاككراوەكە لە مین و تەقەمەنی ( 55565 م2) یە و زیاتر لە 125 مین و 2 تەقەمەنی تێدا دۆزراوەتەوە و راستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانییەوە كاری پاكسازی بۆ ئانجامدراوە
هەر لە پارێزگای سلێمانی كێڵگە مینی رەباییەی لوتەی جەوەڵ (A1) لە سنوری گوندی چاڵە دووانە سەر بە ناحیەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵ رادەستی خاوەنەكەی كرایەوە، دوای ئەوەی كە كاری پاكسازی مین و تەقەمەنی بۆ ئەنجامدرابوو.كە رووبەری زەویە پاككراوەكە لە مین و تەقەمەنی ( 1000 م2) یە و زیاتر لە 116 مین و 4 تەقەمەنی تێدا دۆزراوەتەوە و راستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانییەوە كاری پاكسازی بۆ ئانجامدراوە







11/11/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions