سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
دەزگای مین پێشوازی لە وەفدێكی رێكخراوی (UNMAS) دەكات

دەزگای مین پێشوازی لە وەفدێكی رێكخراوی (UNMAS) دەكات

18\11\2019دووشەم هەولێر

بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری  گشتی كاروباری تەكنیكی و بە ئامادەبوونی  خاتوو لێزمە فوئاد بەرێوەبەری  راگەیاندن و پەیوەندییەگشتیەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازیان  لە وەفدێكی رێكخراوی نێودەوڵەتی(UNMAS) بەسەرۆكایەتی خاتوو كلارا فاز راوێژكاری پێشكەوتووی  جێندەر لە رێكخراوی ناوبرا كرد
لە كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر گرنگی و پێویستی رۆڵی ئافرتان لە بواری كاروباری مین  لە كوردستان و چۆنیەتی پێدانی رۆڵی زیاتر بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی  كاروباری جێندەر لە دەزگای مین.
لە تەوەرەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا بڕیاری كردنەوەی چەندین خول و سیمنیار و وۆەرك شۆپ بۆ بەهێزكردنی توانا و گرنگی جێندەر درا بۆ كارمەندانی دەزگا.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كاروباری مین  یوئێن ماس (UNMAS) خۆشحاڵی خۆی بە هەوڵەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین  دەربڕی بۆ پێشخستنی جێندەر لە دەزگای مین.



18/11/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions