سەرۆكی دەزگای مین بەشداری كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی قەدەغەكردنی مینی دژەكەسی لە نەرویج دەكات
سەرۆكی دەزگای مین بەشداری كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی قەدەغەكردنی مینی دژەكەسی لە نەرویج دەكات
26\11\2019
لە چوارچێوەی شاندێكی عێراقی و كوردستانی دەزگای گشتی كاروباری مین بەشداری كۆنفڕانسی چوارەمی پێداچوونەوە بە رێككەوتننامەی قەدەغەكردنی مینی دژە كەسی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەكات .
بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی مینی بەغدا و بەرپرسی ئەندازەی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدڕاڵ و باڵوێزخانەی عێراق لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەشداری یەكەمین رۆژی كۆنفرانسەكە دەكەن دوای ئەوەی رۆژی25\11\2019 بەفەرمی كرایەوە.
مەراسیمی كردنەوەكە ئامادەبوونی نوێنەری خێزانی پاشایەتی نەرویج و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ژێرخانی نەرویج و بەرێوەبەری شارەوانی ئۆسڵۆ بەرێوەچوو.
بڕیار وایە بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مینی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتەی عێراق لە كۆنفراسەكەدا دەربارەی هاریكاری و هاوكاری نێودەوڵەتی پێشكەشی كۆنفرانسی ئۆسلۆ بكات.


|