سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سەردانی پەڕلەمانی كوردستان دەكات

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  سەردانی پەڕلەمانی كوردستان دەكات

23\12\2019دووشەم  هەولێر

لە درێژەی هەوڵەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین بۆ دەستبەركردنی ماف و ئیمتیازات بۆ پیشەوەرانی كاروباری مین، بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگا سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەلایەن لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی پێشوازی لێكرا وە لە كۆبونەوەی نێوان لیژنەی ناوبراو لەگەڵ سەرۆكی دەزگا، سەرۆكی دەزگا بە درێژی باسی گرفت و رەوشی كاروباری مین كرد بە گشتی وە دواتر بە تایبەتی باسی لە گرنگی و پێویستی دابینكردنی ماف و ئیمتیازات بۆ پیشەوەرانی كاروباری مین كرد لەرووی (مافەكانی شەهید بوون و پەككەوتەیی و خانەنشین كردن و مەترسی) وە لەم گفتوگۆیە لیژنەی ناوبراو پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ئەم پیشەوەرانە دەربڕی و بڕیار وایە كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان بە راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ دەزگا.



23/12/2019
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions