سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​سەرۆكی دەزگای مین بە فەرمی پێشنیازی پرۆژە یاسای ماف و ئیمتیازات رادەستی پەڕلەمانی كوردستان دەكات

سەرۆكی دەزگای مین  بە فەرمی پێشنیازی پرۆژە یاسای ماف و ئیمتیازات رادەستی پەڕلەمانی كوردستان دەكات

21\1\2020سێ شەم/ هەولێر.

بەرێزسیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و شاندی هاوڕێی لەلایەن بەرێز ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان پێشوازی لێكرا و(پێشنیازی پرۆژە یاسای شەهید و كەم ئەندام و  خانەنشینی كارمەندانی گرێبەستی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان - عێراق) بە فەرمی لەلایەن بەرێز سەرۆكی دەزگا رادەستی  بەرێزیان كرا بۆ ئەوەی  بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.
بۆ زانیاریش پێویستە ئەو پرۆژە یاسایە بەفەرمی لەلایەن سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت و دوای تێپەڕبوون بە بەشی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران  دووبارە رەوانەی پەڕلەمان بكرێتەوە.
دەزگای مین  بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژە یاسایە بۆ ئەوەی دوای كۆتایی هاتنی پشووی زستانەی پەڕلەمانی كوردستان لەوەرزی یاسادانانی داهاتوو بخرێتە بەرنامەی كاری پەڕلەمان بۆ ئەوەی پەسند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردن.



21/01/2020
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions