سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​​كۆمپانیای GGFZی چینی 2000 دەمامك پێشكەشی دەزگای مین دەكات

كۆمپانیای GGFZی چینی 2000 دەمامك پێشكەشی دەزگای مین  دەكات

26\3\2020پێنج شەم/ هەولێر

بەئامادەبوونی بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  و بەریز نیازی خالید  بەرێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی، نوێنەری كۆمپانیای GGFZی چینی لە بارەگای سەرەكی دەزگا لە هەولێر (2000) دەمامكی  پێشكەش بە دەزگا كرد.
 بە بڕیاری سەرۆكی دەزگای مین ژمارەیەك لەو دەمامكانە لەلایەن  دەزگاوە بۆ هێزەكانی ئاسایش تەرخان دەكرێت  و ژمارەیەكیش  لەلایەن فەرمانبەرانی دەزگای مین   كە بەپێی پێداویستی  لە ئەرك دەبن بەكار دەهێندرێت.
هەروەها   بەرێز سەرۆكی دەزگای مین  سوپاسی كۆمپانیای ناوبراوی كرد بۆ هاوكارییەكەیان لەم كاتە سەختەدا كە زۆرترین پێویستی بەوجۆرە كەل و پەلی خۆپاراستن هەیە، بەرێز سەرۆكی دەزگا هیوای خواست هەموولایەك هاوكاربن بۆ ئەوەی رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتیان دەركراون بەباشترین شێواز جێبەجێ بكرێن.


26/03/2020
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions