سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاورباری مین /هه‌ولێر
   
بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ی هەولێر یەكێكە لە بەرێوەبەرایەتیەكانی سەر بە دەزگای گشتی كاروباری مین  هەڵدەستێ بە كار و چالاكی لە سنوری پارێزگای هەولێر  كە بارەگای سەرەكی لە قەزای رواندزە پێكدێت  
لە ( 1) بەرێوەبەری گشتی و دوو یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و (7) بەرێوەبەری بەشەكان و (17) بەرپرسی بەشەكان لەگەڵ (36) بەرپرسی هۆبە.
بەرنامەی كاروباری مین لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر لە سنوری پارێزگای هەولێر خۆی لەم چالاكیانە دەبینێتەوە:.
1/ مین لابردن : كە ئەمانە دەگرێتەوە روپێوكردن  ، نیشانەكردن،  پرۆسەی مینپاكی ، دڵنیایی جۆری.
2/ هۆشیاركردنەوە لە مەترسیەكانی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی.
3/ پاڵپشتیكردن لە قوربانیانی مین.
4/ لە ناوبردنی كەڵەكە بووی مین و تەقەمەنی .
5/ داكۆكیكردن و پەیداكردنی پشتگیری بۆ بەرنامەكەو بەشداریكردن لە هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەكردن و بەكارهێنانی مین و پابەندبوون بە بەندەكانی رێكەوتنامەی ئۆتاوا كە تایبەتە بە قەدەغەكردنی مینی دژە كەسی
6/ ئەنجامدانی پرۆسەی پاكسازی  لەو ناوچانەی كە داعش دوایی داگیركردنیان (بۆمبی چێنراو)،ی تێدا دانراوەتەوەو لە ئێستادا لە لایەن برا پێشمەرگەكانمان ئازادكراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بگەرێنەوەو بۆ ناوچەكانیان و بە سەلامەتی بژین.
7/ مۆلەت پێدان و چاودێری كردن و سەرپەرشت ی كردنی تەواوی كارو چالاكیەكانی ئەو كۆمپانیاو رێكخراوانەی كە دەیانەوێت لە بواری بەرنامەی كاروباری مین لە سنوری پارێزگای هەولێر كاربكەن.
 ئەركی بەرێوەبەری گشتی دەزگای مین / 
ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری دەزگای گشتی كاروباری مین و بەرێوەبردن و بەدواداچونی كارەكانی ئیداری و تەكنیكی پەیوەست بە كاروباری مین لە سنوری پارێزگای هەولێر و بەدواداچونی بەرنامەی و پرۆژەكانی كاروباری مین لە بوارەكانی مینلابردن و هۆشیاركردنەوە لە مین و قوربانیانی مین دەكات
سیڤی بەرێوەبەری گشتی هەولێر
ناوی تەواو /  جمال جلال حسین /  نازناو (جمال سورچی)
خوێَندن و بڕوانامەكان ،
 بەكەلۆریوس لە زانستی كیمیا، 
توانایی و شارەزاییەكان/ بەشداربوو لە خولەكانی:
- مینلابردنی بنچینەیی لە نۆڤەمبەری 1998
- سەرۆك تیم لە سالی 1998
- مامۆستای خولەكان لە سالی 2000
- سەرپەرشتیای گروپ لە 2001
- بەریوەبردنی كاروباری مین لە عمانی پایتەخی ئوردون لە ساڵی 2003
لە ساڵی 1998 وە لە بەرنامەی كاروباری مین بەشداربووە، تاكو 2001 چەندین پۆستی لە ئاستی كێلگەی مین بینیوە وەك سەرۆك بەش و سەرپەرشتیار، لە تەموزی 2001 لە رێكخراوی UNOPS وەكو چاودیری پیوەرەكانی سەلامەتی و راهینان كاری كردوە تاكو لە 1/7/2004 وەكو شارەزای كاروباری مین و یاردەدەری بەریوەبەری گشتی تەكنیكی تاكو 2012 كاری كردووە، لە ئەیلولی 2012 تاكو ئیستا وەكو بەریوەبەری گشتی كاروباری مین هەولێر كاردەكات.

دەست بەكاربون 9ی ئەیلولی 2012 وەكو بەریوەبەری گشتی
ئێمێل  jamal.jalal@maa.gov.krd
ژمارە موبایل 07504458509

                                                                                                                           
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions