سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاورباری مین/گه‌رمیان
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-ی گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-ی گەرمیان کە لە رێکەوتی ٧/١١/٢٠١٣ دامەزراوە، یەکێکە لە یەکە ئیدارییەکانی سەر بە دەزگای گشتی کاروباری مین. گشت چالاکییەکانی کاروباری مین لە سنوری ئیدارەی گەرمیان (قەزاکانی کەلار و کفری و خانەقین) جێبەجێ دەکات و سەرپەرشتی و چاودێری ئەو رێکخراو و کۆمپانیا دەکات کە لە چوارچێوەی سنورەکەیدا لە بواری مین و تەقەمەنیدا چالاکی ئەنجام دەدەن. 
روانگە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-ی گەرمیان لەم خاڵانەی خوارە پێکدێن:
- پاککردنەوەی ئەو کێڵگەمینە ئاساییانی کە رووبەڕێکی بەرچاوی سنوری ئیدارەی گەرمیانیان پیس کردووە،
- پاککردنەوە و چارەسەرکردنی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ کە لە چەندین ناوچەی سنورەکە روویانداوە،
- پاککردنەوە و چارەسەرکردنی تەقەمەنی و بۆمبە چێندراوەکانی پاشماوەی شەڕی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش، (رۆڵێکی بەرچاوی لە پیشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمیان و گەرمەسێر گێڕاوە بە چارەسەرکردنی سەدان بۆمبی چێندراو)
- هۆشیارکردنەوەی ئەو هاووڵاتیانی کوردستان و ئەو گوندنیشینانەی لە ناوچە مەترسیدارەکانەوە نزیکن.
- هۆشیارکردنەوە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
- تۆمارکردن و یارمەتیدانی قوربانیانی رووداوەکانی مین و تەقەمەنی.
- ئەرکپێدان و هەماهەنگی و چاودێریکردنی ئەو رێکخراو و کۆمپانیایانەی لە بواری کاروباری مین لەم سنورەدا چالاکی ئەنجام دەدەن.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-ی گەرمیان لە چەندین تیمی بەڕێوەبردنی نوسینگەیی و چەندین تیمی راپەڕاندی چالاکییەکان پێكدێت، وەکو ئەوەی لە خوارەوە هاتووە:
   - بەڕێوەبەری گشتی،
- بەشی سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکانی مینلابردن
- بەشی راپەڕاندنی کارەکانی کارگێڕی و خۆیەتی
- بەشی راپەڕاندنی کارەکانی ژمێریاری
- بەشی هۆشیاری و یارمەتیدانی قوربانیان و راگەیاندن
- بەشی لۆجیستیك و شۆفێران
- تیمی مینلابردنی ژمارە ١
- تیمی مینلابردنی ژمارە ٢
- تیمی مینلابردنی ژمارە ٣
- تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی
          
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین-ی گەرمیان

ناوی تەواو: جلال جعفر عبداللە
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی بەغداد
توانا و شارەزایی و پۆستەکان:
- خولی مینلابردنی بنچینەیی لە ساڵی ١٩٩٨، لە رێکخراوی (GFC)
- خولی جێگری سەرۆك تیمی مینلابردن لە ساڵی ١٩٩٨، لە رێکخراوی (GFC)
- خولی سەرۆك تیمی مینلابردن لە ساڵی ١٩٩٨، لە رێکخراوی (GFC)
- خولی رووپێوی تەکنیکی لە ساڵی ١٩٩٩، لە رێکخراوی (ELS)
- خولی سەرپەرشتیاری تیمەکانی مینلابردن لە ساڵی ١٩٩٩، لە رێکخراوی (GFC)
- خولی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD) لە ساڵی ٢٠٠٠
- خولی دڵنیایی جۆری لە رێکخراوی (UNOPS) لە ساڵی ٢٠٠١
- بەڕێوەبەری چالاکییەکان و دڵنیایی جۆری (QA) لە رێکخراوی (S3)بۆ ناوچەکانی باکوری عێراق لە ساڵی ٢٠٠١
- سەرپەرەشتیاری چالاکییەکانی دڵنیایی جۆری (QA) لە رێکخراوی (UNOPS) بۆ سێکتەری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٢
- پلاندانەری چالاکییەکان لە رێکخراوی (UNOPS) بۆ سێکتەری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٣
- پلاندانەری چالاکییەکان لە رێکخراوی (RONCO) بۆ سێکتەری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٤
- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین / گەرمیان لە تەموزی٢٠١٣  تاکو ئێستا
- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین / سلێمانی بە وەکالەت لە ئابی ٢٠١٥ تاکو ئێستا

                                                                                                                                                            
بارەگای بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-ی گەرمیان دەکەوێتە دووری ٢٠٠ مەتری باکوری رۆژهەڵاتی فولکەی پیشەسازی، گەڕەکی کەلاری کۆن، شاری کەلار (یان خاڵی پۆتانی 34.6350 - 45.3021).  
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions