نوسینگەی سەرۆكی دەزگا
نووسینگەی سەرۆكی دەزگا راستەوخۆ سەر بە سەرۆكی دەزگایە.
ئەركەكانی بریتیە لە رێكخستن و سەرپەرشتیكردنی كاروبارەكانی تایبەت بە بەڕێز سەرۆكی دەزگا
وەكو رێكخستنی كاتی چاوپێكەوتنەكان و سەردانەكان و شاندەكان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان
هەروەها سەرپەرشتیكردن و رێكخستنی نووسراوی هاتوو و دەرچووی نووسینگەی سەرۆك.
یەكێكە لە پێكهاتەكانی دەزگا كە راستەوخۆ بە سەرۆكایەتی دەزگا بەستراوەتەوە . دەزگا بەناوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەناسێنێت
ئەرك و بەرپرسیاریەتی بریتیە لە :.
1.پەرەپێدان و بەرەوە پێشبردنی پەیوەندیەكانی دەزگا لەگەڵ وەزارەت و دامو دەزگاكانی حكومەت و هەماهەنگیكردن لەگەڵیان .
2.پەیوەندی كردن و هەماهەنگی لەگەڵ قونسوڵگەری وڵاتان و رێكخراوەكان و ئاژانسەكانی (UN) و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت هەروەها لایەنەكانی تری كاروباری مین
3.بەشداری كردن لە كۆبونەوەكانی پەیوەندیدار بە كاروباری مین و رێكخستن و هەماهەنگی
4.بەداواداچون و ئاڵوگۆڕكردنی نوسراوی فەرمی پەیوەندی دار
5.نوێنەرایەتی دەزگا لە بۆنەو و یادەكان بەپێی راسپاردن
6.پەیوەندیكردنی لەگەڵ لایەنەكان سەبارەت بە خولەكانی ڕاهێنان و شاند كردنی فەرمانبەرانی دەزگا بۆ دەروە و ناوەوەی هەرێمی كوردستان و رێ:خستن و كارئاسانی بۆیان بەپێی یاساو رێنماییەكان
7.سەرپەرشتی كردنی(سایت ، پەیچی) و توڕە كۆمەلایەتیەكانی دەزگا
8.پەیوەندی كردن لەگەڵ پێكهاتەكانی دەزگا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و چالاكیەكان و بلاِوكردنەوەیان و ئاشناكردنی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و كۆمەڵگا بە كارو چالاكیەكانی دەزگا.
9.هەڵسان بە كاری ڕاگەیاندن و ڕوماڵكردنی گشت چالاكیەكانی دەزگا تایبەت بە سەرۆكایەتی دەزگا.
بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن
لێزمە فوئاد سابیر
ساڵی لە دایك بون 1976
بڕوانامە/ دبلۆم لە كۆمەڵایەتی _ بەكالۆریۆس لە یاسا
شارەزایی و لێهاتووی / یاسایی/ كارگێڕی پەروەردەی هۆشیاری (MRE) كاری رێكخراوەی
ئیمێل lezma.fuad@maa.gov.krd